هێزه عێراقیه‌كان ناوچه‌ی موشهیرهفهیان له‌خۆرئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
قاسم نه‌زال فه‌رمانده‌ی لیوای نۆی سوپا عێراق ئاشكرایكرد هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كی موشهیرهفهی دوویان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردۆتهوهو به‌شی باكوری گه‌ڕه‌كی موشهیرهفهی سێشیان له‌ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه.
نه‌زال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا زیاتر له30 چه‌كداری داعشیان كووشتوهو زیانی ماددی زۆریشیان به‌و ڕێكخراو گه‌یاندووه، وتیشی هێزه‌كانیان زیاتر له1000 خێزانی خۆرئاوای موسڵیان په‌ناداوه كه به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كانه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خۆرئاوای موسڵ له19ی شوبات ده‌ستی پێكرد، به‌رپرسانی سه‌ربازیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و به‌شه‌ی موسڵ به‌ته‌واوی ئازاد ده‌كرێت و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی سێ ساڵه‌ی داعش له‌و شاره ده‌هێنرێت.
725 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2017