داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیسپانیا نیمارو دایك و باوكی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركرد

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری  ئیسپانیا  بڕیاریدا نه‌یمار دا سێلڤای ئه‌ستێره‌ی‌ بلۆگرانا ،  له‌گه‌ڵ باوك و دایكی و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی  گه‌نده‌ڵی  له‌ كاری بازرگانیدا تۆمه‌تبار كرد.
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و ووڵاته‌  جگه‌ له‌  خودی‌ یاریزانه‌كه‌ ، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ناچار ده‌كات بڕی 3 ملیۆن 700 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو دڵنیایی دارایی بده‌نه‌  دادگا.
رۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌  ده‌بێت نه‌یمار و باوكی و دایكی، هه‌روه‌ها  بارتۆمیۆ سه‌رۆكی  به‌رشه‌لۆنه‌ و ،  ساندرۆ رۆسێلی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ هه‌مان یانه‌و ، نوێنه‌رانی یاسایی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و سانتۆسی به‌ڕازیلییش ئاماده‌بن به‌مه‌ستی‌  دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌.
ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی ئیسپانیا له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا، لایه‌نه‌كانی ئه‌و كه‌یسه‌ی به‌ تاوانی فرتوفێڵكردن و گه‌نده‌ڵی له‌ كاری بازرگانی و گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نیماردا تاوانباركرد كه‌ به‌پێی قسه‌ی‌ دادگاكه‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی، كه‌ بارسێلۆنا به‌ به‌ده‌ستهێنانی نه‌یمار خه‌رجی كردووه‌، به‌ 83 ملیۆن یۆرۆی ده‌خه‌مڵێنێت‌، له‌ كاتێكدا یانه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو گرێبه‌سته‌كه‌ به‌ 40 ملیۆن یۆرۆ كراوه‌

هاوكات داواكاریی گشتی، كه‌ چاودێریی كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات، داوای له‌ دادگه‌ كرد بڕیاری زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كاندا بسه‌پێنێت و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆش غه‌رامه‌یان بكات.


904 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2017

بابەتی زیاتر