داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی‌ ڕه‌تیكده‌كاته‌وه‌ گفتوگۆی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كردبێت

عه‌بادی‌ ڕه‌تیكده‌كاته‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا كردبێت سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ڕه‌تكردووه‌ كه‌باس له‌ گفتوگۆو ڕێكه‌وتنی‌ نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعش.
عه‌بادی‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ له‌ئێستادا جگه‌ له‌ڕاوێژكارانی‌ ئه‌مریكاو چه‌ند وڵاتێكی‌ تر سوپاو هێزی پیاده‌ی هیچ وڵاتێك له‌سه‌ر خاكی‌ عێراق بوونی نیه‌، ده‌شڵێت حكومه‌تی‌ عێراق پلانی‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ مه‌شق و ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وام و دابینكردنی‌ ته‌واوی‌ كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازیه‌كان، سوپای‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بكاته‌ سوپایه‌ك كه‌توانای پاراستنی‌ ئاسایشی عێراقی‌ هه‌بێت و پێویستی‌ به‌هیچ هێزێكی‌ دیكه‌ نه‌بێت.
لێدوانه‌كانی‌ عه‌بادی‌ له‌كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌دا دێن كه‌باس له‌ گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی‌ عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق دوای كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌موسڵ.


600 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2017

بابەتی زیاتر