داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئەو یانانەی دەگەنە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان دەردەکەون



په‌یام ـ وه‌رزش

ئەو دوو یانەیەی کە دەگەنە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، دەردەکەون.

بڕیارە سبەی سێشەممە لە یاریی یەکەمی گەڕانەوەی نیوەی کۆتاییدا یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی میوانداریی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی بکات. خانمە پیرەکە یاری رۆیشتنی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردبوویەوە.

لە یاریی دووەمی گەڕانەوەی هەمان قۆناغدا کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە، ١٠ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، یانەی ریال مەدرید و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیرۆن رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. یانەی شاهانە یاریی چوونی لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٠ بردبوویەوە.

هەردوو یارییەکەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، کاتژمێر ٢١:٤٥ بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچن.

بڕیاریشە یاریی کۆتایی خولەکە رۆژی ٣ی حوزەیرانی داهاتوو لە یاریگای نیشتمانیی لە شاری کاردیفی پایتەختی وێڵز، ئەنجامبدرێت.



951 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2017

بابەتی زیاتر