داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زیدان سوپاسی كه‌ریم به‌نزیمه‌ ده‌كات

زینه‌دین زیدان له‌ دوای بردنه‌وه‌كه‌یان سوپاسی یاریزانه‌كانی و هه‌روه‌ها بنزیمه‌ی كرد و راشیگه‌یاند هه‌روه‌ك پێشبنیمان ده‌كرد یاریه‌كه‌ زۆر زه‌حمه‌ت بوو.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیدان وتی: من ده‌مزانی كه‌ رووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بینه‌وه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا، به‌ڵام زۆر دڵخۆشم به‌ سه‌ركه‌وتن بۆ كۆتایی بۆ دووه‌مجاری له‌سه‌ر یه‌ك، وتیشی: یاری كۆتایی تایبه‌ته‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی یۆڤانتۆس ده‌بمه‌وه‌ كه‌ هه‌موو شتی پێبه‌خشم به‌ڵام ریاڵ مه‌درید هه‌موو ژیانمه‌و یاریه‌كی سه‌رنج راكێش ده‌بێت.
راهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ راشیگه‌یاند سه‌ركه‌وتن بۆ كۆتایی دووجار له‌سه‌ر یه‌ك به‌هۆی كاری به‌رده‌وام و خۆماندو كردنی تیپه‌كه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا پێویسته‌ بیر له‌و یاریه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ و خۆیان بۆ خولی ئیسپانی یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌، راشیگه‌یاند كه‌ گاریس بێڵ له‌ پێكان چاك بۆته‌وه‌ و هیوای گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه‌ بۆ یاری كۆتایی ئاماده‌ بێت.


852 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2017

بابەتی زیاتر