داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاوپه‌یمانی شیعه‌كان داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێكبهێنرێت


په‌یام، به‌غدا

هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان داوا ده‌كات به‌ په‌له‌ لیژنه‌یه‌كی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.

كۆبوونه‌وه‌ی خولیی ده‌سته‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان به‌پێویستی زانی به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كی سیاسی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێبكهێنرێت.

هه‌ر له‌باره‌ی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان داوا ده‌كات پێوه‌ر و ته‌وه‌ر ‌و كاتی ئه‌و لیژنه‌یه‌ دیاریی بكرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتی ناوبراو ئاماژه‌ به‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات‌و درێژكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردنی كۆمسیۆنه‌كه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌‌و داوا ده‌كات ئه‌ندامه‌كانی به‌ كه‌سانی دیكه‌ بگۆڕدرێن.

786 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2017

بابەتی زیاتر