داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری وزه‌ی‌ جه‌زائیر بۆ تاووتوێی درێژكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی نرخی نه‌وت له‌ عێراقه‌.

په‌یام

وه‌زیری وزه‌ی‌ جه‌زائیر بۆ تاووتوێی درێژكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی نرخی نه‌وت له‌ عێراقه‌.
ڕۆژی ڕابردوو نوره‌دین بوتریفه‌ وه‌زیری وزه‌ی‌ جه‌زائیر به‌ سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه‌ گه‌یشته‌ عێراق.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی‌ جه‌زائیر ڕایگه‌یاند: بوتریفه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گفتوگۆی چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ ڕێكخراوی ئۆپێك‌و پاڵپشتی له‌ بڕیاری‌ هاوسه‌نگكردنی نرخی نه‌وت ده‌كات.
جه‌زائیر یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ پاڵپشتی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی‌ نرخی نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی.
ساڵی ڕابردوو (ئۆپێك) ‌و چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ ڕێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ واژۆ كرد، 25ی‌ ئه‌م مانگه‌ش بۆ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.
له‌دوایین پێشهاتیشدا، نرخی نه‌وت به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 0.9 به‌رزبوونه‌وه‌وه‌، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا به‌ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا كه‌می كرد.


543 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2017

بابەتی زیاتر