داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

له‌ساڵی ڕابردوه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ی‌ 58 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ساڵی ڕابردوه‌وه‌ تائێستا نزیكه‌ی‌ 58 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان.
حه‌مودی مه‌حجوب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری ئاواره‌كان له‌وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاند ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌پارێزگای ئه‌نبار تائێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی 41 هه‌زارو 624 خێزانیان تۆماركردووه‌.
حه‌مودی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین 11 هه‌زارو 93 خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان، سه‌باره‌ت به‌پارێزگای دیاله‌ش وتی‌ ته‌نها 5 هه‌زارو 168 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مونیر حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕوونیكرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان تاوتوێكردووه‌، به‌ڵام تائێستا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌دراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌یان له‌ڕه‌وشێكی خراپی مرۆییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.


565 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2017

بابەتی زیاتر