داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عێراق .. ئوسامه‌ نوجێفی پارتێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی موتته‌حیدون بۆ چاكسازی پارتێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
نوجێفی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "پارتی بۆ عێراقی یه‌كگرتوو" داده‌مه‌زرێنێت و ئامانجیش له‌و هه‌نگاوه‌ ڕزگاركردنی وڵاته‌ به‌هاریكاری هێزه‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌كان، وتیشی‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌لایه‌ن زۆرێك له‌هێزه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ پێشنیازی هاوپه‌یمانێتی و ڕێكه‌وتنیان بۆ كراوه‌.
نوجێفی سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان ڕایگه‌یاند دروستكردنی‌ هه‌رێمه‌كان مافێكی ده‌ستوریه‌و داوا ده‌كه‌ین پارێزگاكان بگۆڕێن بۆ هه‌رێمه‌كان، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هیچ كاتێك داوای پێكهێنانی هه‌رێمێكی سوننی نه‌كردووه‌ چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ناوبراو ئه‌وه‌ داوایه‌كی مه‌زهه‌بییه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستور یه‌كناگرێته‌وه‌، وتیشی‌ ئێمه‌ داوای هه‌رێمی ئیداریی ده‌كه‌ین كه‌ ناونیشانی مه‌زهه‌بی نه‌بێت.
نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا بڕیاردان له‌باره‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و، ئه‌وان په‌رله‌مانتاره‌كانیان سه‌رپشك كردووه‌ له‌و باره‌وه‌.

795 جار خوێندراوەتەوە
12/05/2017

بابەتی زیاتر