داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مووسڵ.. گەڕەكی ئابووریناسان كۆنتڕۆڵكرایەوە

 

ئەفسەر لە هێزەكانی سوات، رائید عەلی عەبدوڵڵا ئەسوەد رایگەیاند كە هێزەكانیان گەڕەكی ئابووریناسان-یان لە بەشی راستی مووسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە.

عەلی عەبدوڵڵا ئەسوەد وتی: "هێزەكانی لیوای یەك سەربە سوات لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیاندا، گەڕەكی ئابووریناسان-یان لە باكووری بەشی راستی مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێنا و بە تەواوی كۆنتڕۆڵیان كردەوە".

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانی سوات ئاڵای عێراقییان لەسەر خانووەکانی گەڕەكەکە بەرزكردەوە.

ناوبراو باسی لەوەشكرد كە لە میانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی ئابووریناساندا، داعش ٢٧ تەرمی لە دوای خۆی بەجێهشتووە کە كەوتوونەتە ژێر دەستی هێزەكانی سوات.

سەبارەت بە زیانی هێزەكانی سوات، عەلی عەبدوڵڵا ئەسوەد وتی: "لە میانی كۆنتڕۆڵكردنەوەكە گەڕەكەكەدا، ١١ لە هێزەكانی سوات كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بوون و هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەڕ تێكشكێنراون".

622 جار خوێندراوەتەوە
14/05/2017

بابەتی زیاتر