Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موسڵ.. پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق ئازادكردنی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ڕاگه‌یاند


په‌یام، موسڵ

پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق پێشڕه‌ویه‌كانی‌ له‌به‌ری‌ ڕاستی‌ موسڵ بڵاوكرده‌وه‌ و "ئازادكردنی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌" ڕاگه‌یاند.
فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق ڕایگه‌یاند "یه‌كه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ توانیویانه‌ 15 كیلۆمه‌تر دووجا له‌ باكوری‌ ڕۆژئاوای‌ موسڵ ئازادبكه‌ن كه‌ پێكهاتوون له‌ "گوندی‌ حه‌سونه‌ و دجله‌ و كارگه‌ی‌ غازی‌ موسڵ و یه‌كه‌كانی‌ هه‌ره‌ماتی‌ یه‌ك و دوو سێ‌ و چوار".
ڕاشیگه‌یاند "هێزه‌كانی‌ سوپا توانویانه‌ له‌سه‌دا 50 ناوچه‌كانی‌ ئابوریناسان و 17 ته‌موز كۆنترۆڵبكه‌ن, له‌ئیستاشدا به‌پێی‌ چه‌ند ته‌كتیكێكی‌ سه‌ربازی‌ به‌ره‌و ناوچكانی‌ عوره‌یبی‌ و روفاعی‌ و زه‌نجیلی‌ باكور ده‌چن".
فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌ "یه‌كه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كارگه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ كیمایی‌ كه‌ ده‌یان بۆمبی‌ تێدایه‌ له‌ناوچه‌ی‌ 17ی‌ ته‌موز". 


619 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2017

بابەتی زیاتر