داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موسڵ.. حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هه‌وڵی‌ گه‌یشتن به‌ سنووری‌ سوریا ده‌دات



په‌یام، موسڵ
به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ سنوره‌كانی سوریا، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌رچه‌كدارانی داعش و گه‌مارۆدانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای موسڵ ..
پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ به‌ پاڵپشتیه‌كی چڕی ئاسمانی به‌رێوه‌ده‌چێت پێده‌نێته‌ رۆژی سێیه‌میه‌وه‌ بۆ گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تی ناحیه‌ی قه‌یره‌وانی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌عاج له‌ خۆرئاوای موسڵ، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ش فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان له‌ ئان و ساتدایه‌..
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاشكرایكرد" هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانه‌ ژماره‌یه‌ك گوند له‌ده‌وروبه‌ری قه‌یره‌وان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌و به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌ ئاسمانیه‌كانیشه‌وه‌ سه‌دان خێزانی نیشته‌جێی ئه‌و گوندانه‌ ئاواره‌بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌..
لایخۆشیه‌وه‌ ئه‌بو موهه‌ندیس یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند" هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ خۆرئاوای موسڵ ئامانج لێی گه‌یشتنه‌ به‌ سنوره‌كانی سوریا..
هاوكات عیرفان مه‌حمود حه‌یالی وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند به‌منزیكانه‌ به‌ری خۆرئاوای موسڵ به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستی داعش رزگارده‌كرێت و له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقیه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵده‌كرێته‌وه‌ .. 

586 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2017

بابەتی زیاتر