داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی؛ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ زیاتر له‌ ژنێكیان هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌ژین


په‌یام:

توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌ند ژنه‌یی ته‌مه‌نی پیاو درێژ ده‌كات.
پسپۆڕانی بواری‌ گه‌شه‌كردنی زانستی ده‌روونناسیی له‌ زانكۆی (باس سه‌با)ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌نجام داوه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌ پیاو ده‌ده‌ن زیاتر له‌ ژنێكی هه‌بێت.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ "به‌هۆی زیاتر گرنگییپێدانیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیه‌وه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی‌ زیاتر له‌ ژنێكیان هه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌ژین".
توێژه‌ره‌وانی به‌ریتانی پێیانوایه‌ چه‌ندژنه‌یی یه‌كێكه‌ له‌ نهێنییه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی‌و ته‌مه‌ندرێژیی، به‌ جۆرێك ئه‌و پیاوانه‌ی‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ ژنێكن به‌ ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 12 ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیریی دووه‌م په‌یوه‌ندی پیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌كه‌می نوێ ده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌ش بێ هیوایی‌و ساردبوونه‌وه‌ی هاوسه‌ریی كه‌مده‌بێته‌وه‌.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌كه‌ سوودێكی دیكه‌ی‌ چه‌ند ژنیی ئاشكرا ده‌كات كه‌ خۆی له‌ باشكردنی دۆخی ئابووری‌و پیشه‌یی پیاو و سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانیدا ده‌بینێته‌وه‌".


7062 جار خوێندراوەتەوە
15/05/2017

بابەتی زیاتر