داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سەرۆكی نوێی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەستنیشان كرا


پەیام:

لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی دەستی پێكردووە ، ٤١ سەرۆكی نوێی نێردەی یەكێتیی ئەورووپای لە وڵاتانی دەرەوە دەستنیشان كرد.

لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی كاروباری دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا بڵاوی كردووەتەوە ، فێدێریكا مۆگێرینی، رامۆن بەلكوا بە رەگەز ئیسپانی وەك سەرۆكی نێردەی نوێی یەكێتیی ئەورووپا لە بری پاترك سیمونیت لە عێراق دەستنیشان كرد.

بە پێی بەیاننامەكە، گۆڕینی سەرۆكی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییەدایە كە فێدێریكا مۆگێرینی بۆ گۆڕینی ٤١ سەرۆكی نوێی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە وڵاتانی جیهان دەستی پێكردووە.

سەرۆكی نوێی نێردەی یەكێتی ئەورووپا لە عێراق، رامۆن بەلكوا پێشتر سەرۆكی بەشی سیاسی شاندی یەكێتیی ئەورووپا بوو لە یەمەن.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە هۆكاری ئەو گۆڕانكارییانەی سەرۆكی نێردەكانی یەكێتیی ئەورووپا نەكراوە و زانیاری زیاتریش لەوباریەوە نەخراوەتە روو.

نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق هەوڵی دەستەبەركردنی یەكێتی و هەماهەنگی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەدات لە بوارەكانی، سیاسی، ئابووری، بازرگانی و هەروەها مرۆیی.


691 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2017

بابەتی زیاتر