داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ په‌یمانی‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ حه‌ویجه‌ ده‌دات


په‌یام، به‌غدا

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند به‌منزیكانه‌ شاری‌ مووسڵ به‌ ته‌واوی‌ كۆنترۆڵده‌كرێته‌وه‌ و، ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئازادكرنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌ش ده‌ستپێده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند "له‌ چه‌ند رۆژی‌ ئاینده‌دا ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ مووسڵ كۆتایی‌ دێت و، ته‌واوی‌ شاره‌كه‌ له‌ ده‌ستی‌ داعش ئازاد ده‌كرێته‌وه‌".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتیشی‌ "دوای ته‌واوبوونی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست پێده‌كه‌ن".
عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان پاراستنی‌ گیانی‌ هاووڵاتییانه‌ كه‌ داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریانده‌هێنێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ عێراقییه‌كانیشه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تایبه‌تن به‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ڕحالییه‌ و نه‌خیب و، قۆناغی دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ قه‌زاكانی عانه‌ و، ڕاوه‌ و، قایم".


701 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2017

بابەتی زیاتر