داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هاووڵاتیانی موسڵ به‌رده‌وامن له‌ جێهێشتنی شاره‌كه‌


په‌یام ـ 
ته‌نها له‌سه‌دا هه‌شتی‌ شاری‌ مووسڵ به‌ده‌ست رێكخراوی‌ داعشه‌وه‌ ماوه‌، به‌ڵام هێشتا ئاواره‌بوونی‌ هاووڵاتییان له‌و شوێنانه‌ی‌ شه‌ڕیان تێدایه‌ به‌رده‌وامه‌. به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ ده‌ستی‌ داعشه‌وه‌ ماون، چه‌كدارانی‌ بایانی‌ نابینرێن و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌می‌ چه‌كداری‌ داعش هه‌ن كه‌ ئه‌وانیش عێراقین.

ده‌یان خێزان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ریفاعی و 17ی ته‌مووز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ شاره‌كه‌وه‌، به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی مه‌غریب له‌ رۆژئاوای شاری مووسڵ هه‌ڵاتن. ئه‌و ئاوارانه‌ كه‌ ره‌نگی مردوویان لێنیشتووه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان باسیان له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان له‌ ده‌ستی‌ داعش ده‌كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشحاڵن كه‌ به‌ زیندوویی ده‌رچوون.
ئاواره‌بوونی‌ هاووڵاتییانی‌ ئه‌و چه‌ند گه‌ڕه‌كه‌ی‌ به‌ ده‌ستی‌ داعشه‌وه‌ ماوه‌، به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆی گه‌رمبوونی ئاگری شه‌ڕ له‌ ده‌وروبه‌ریان ناوچه‌كانی خۆیان جێده‌هێڵن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ لێیانه‌وه‌ نزیكن.
ئێستا ئاواره‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ به‌پێ هه‌ڵدێن و ناتوانن هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆ گواستنه‌وه‌ به‌كار بهێنن، ئه‌وه‌ش له‌ ترسی كردنه‌ ئامانجیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ و هێزه‌كانی عێراق، یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.

ئاواره‌كان پاش بڕینی‌ چه‌ندین كیلۆمه‌تر به‌ پێ‌، به‌ ته‌واوی‌ شه‌كه‌تی و برسێتی و تینیوێتی‌ به‌ رووخساریانه‌وه‌ دیاره‌ و، به‌شێك له‌وانه‌ش له‌ ئاگری شه‌ڕ رزگاریان بووه‌ منداڵی ساوان كه‌ له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌دا چاویان به‌ ژیان هه‌ڵهێناوه‌.
به‌پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا گه‌یشتوونه‌ته‌ ٦٠٠ هه‌زار كه‌س، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ ١٣٣ هه‌زار كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان كه‌ ئازادكراون، به‌ڵام هێشتا ئاواره‌بوون له‌و ناوچانه‌ی‌ شه‌ڕیان تێدایه‌، به‌رده‌وامه‌.
ئاواره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ن، ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ خراپ بووه‌ و، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نه‌ماون.

ئه‌و خێزانانه‌ی‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا له‌ ده‌ستی‌ داعش هه‌ڵاتوون، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م چه‌كداری‌ داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه‌شدا ماون كه‌ به‌ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "به‌مدواییانه‌ هیچ چه‌كدارێكی بیانی‌ داعشیان نه‌بینیوه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی ئێستا شه‌ڕ ده‌كه‌ن ته‌نها چه‌كداره‌ عێراقییه‌كانن".
به‌پێی‌ لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ سه‌ربازیی‌ عێراق و له‌ دواین جاریشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیران عێراق، له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا شاری‌ مووسڵ به‌ ته‌واوه‌تی‌ كۆنترۆڵده‌كرێته‌وه‌.


663 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2017

بابەتی زیاتر