داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موسڵ .. پێشبینی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زیاتری هاوڵاتیان ده‌كرێت

په‌یام 

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌دوا پێگه‌ی‌ چه‌كدارانی داعش له‌موسڵ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی‌ ئاواره‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ ده‌كات.
لیز گراند ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له‌عێراق ڕایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن نزیكه‌ی 200 هه‌زار له‌دانیشتوانی خۆرئاوای‌ موسڵ شاره‌كه‌ جێبهێڵن، وتیشی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌.
پێشتریش وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌سوپای عێراق ڕایگه‌یاندبوو له‌سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه‌ تائێستا، 650 هه‌زار هاوڵاتی‌ ئاواره‌ بوون.
17ی تشرینی دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو هێزه‌ عێراقیه‌كان قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵیان ده‌ستپێكرد، دوای تێپه‌ڕبوونی100ڕۆژ به‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ ئازادكرا.
19ی شوباتی ئه‌مساڵیش قۆناغی دووه‌می ئۆپراسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ ده‌ستیپێكرد، به‌پێی‌ ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ردوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا تائێستا زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی‌.


790 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2017

بابەتی زیاتر