داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

قائیمقامیه‌تی سلێمانی : له‌ڕه‌مه‌زاندا چاودێری زیاتری بازاڕ ده‌كه‌ین


گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا چاودێری زیاتری بازاڕ دەكەن و ڕێگری تەواو دەكەن لە بەرزبوونەوەی نرخ و بوونی  خواردنی زیانبەخش.

وتیشی، هەر كاسبكارێك پابەندنەبێت بە ڕێنماییەكانەوە ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هەڵمەتێكی بەرفراوانیان ڕێكخستووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكان و دڵنیابوونەوە لە گونجاوی نرخ و جۆر و كوالێتی ئەو خواردن و پێداویستیانەی كە لە بازاڕ و فرۆشگاكانی سلێمانیدا دەفرۆشرن 
ناوبراو وتيشى  لە هەڵمەتەكەیاندا چەند سەرپێچییەكیان تۆماركردووە و خاوەنی فرۆشگا و ماركێتەكانیان لە كەموكوتییەكان ئاگاداركردووەتەوە، دەستخۆشیشیان لەو كاسبكارانە كردووە كە پابەندبوون بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكانەوە.

694 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2017

بابەتی زیاتر