داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد



میدیاى فەرمى گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد .

شۆڕش حاجى، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ رێى كه‌ناڵى ره‌سمى بزووتنه‌وه‌كه‌وه‌ رايگه‌ياند، كاتژمێر 08:00ى ئه‌مڕۆ 19ى ئاياری  2017 نه‌وشيروان مسته‌فا كۆچى دواييكردووه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى دوو ساڵی ڕابردوودا  نەوشیروان مستەفا دوو جار سەردانى بەریتانیاى کردووە و بە مەبەستى وەرگرتنى چاەرسەر هەر جارێک  بۆ ماوەى چەند مانگێک لەو  وڵاتە ماوەتەوە و دواجار ڕۆژى ١٣ى ئایار ڕابردوو هاتەوە بۆ هەرێمى کوردستان. 


دەقی پەیامی فەرمی بزووتنەوەی گۆران بەبۆنەی كۆچی دوایی نەوشیروان موستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
 به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئه‌مرۆ تێكۆشه‌ری گه‌وره‌و سه‌ركرده‌ی گه‌له‌كه‌مان نه‌وشیروان مسته‌فا پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ل نه‌خۆشیدا له‌سه‌عات 8ی به‌یانی ئه‌مرۆ 19/5/2017 كۆچی دواییكرد. 

 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وێرای سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌س و كاری و خۆمان و گه‌له‌كه‌مان دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێباز و  به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ خزمه‌تی كوردستان . 

 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان  19/5/2017



2336 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2017

بابەتی زیاتر