داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هێزه‌ عێراقیه‌كان له‌خۆرئاوای‌ موسڵ له‌ پێشڕه‌ویدان

فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ ئاشكرایكرد هێزه‌ عێراقیه‌كان گه‌ڕه‌كی‌ وه‌رشانیان له‌خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و، له‌گه‌ڕه‌كی‌ ڕه‌بیعیش تائێستا پێكدادان به‌رده‌وامه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان ناوچه‌ی‌ كۆنی‌ موسڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شیفاو زه‌نجیلی‌ و نه‌جاریان گه‌مارۆداوه‌، كه‌به‌دوا پێگه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌خۆرئاوای‌ موسڵ داده‌نرێن، پێشتریش وته‌بێژی‌ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ سه‌ر به‌سوپای‌ عێراق ڕایگه‌یاند سه‌دا 90ی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌، هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاشكرایكرد له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا كۆتایی به‌پڕۆسه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ دێـت.
هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ عوسمان غانمی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق ڕایگه‌یاند به‌رله‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زان موسڵ به‌ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام چاودێرانی‌ ڕه‌وشه‌كه‌ به‌دووری‌ ده‌زانن به‌وپێیه‌ی‌ تائێستا هه‌زاران هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌و ناوچانه‌دا ماون كه‌ له‌ژێرده‌ستی‌ داعشدان، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی‌ هێزه‌ عێراقیه‌كانی‌ قورس كردووه‌.

570 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2017

بابەتی زیاتر