داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات

په‌یام

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كل من علیها فان، ویبقی‌ وجه‌ ربك زو الجلال والاكرام

به‌ڕێزان!
خزم‌و كه‌س‌و كاری‌ كاك نه‌وشێروان موسته‌فاو به‌رپرس‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
    به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی دوایی كاك نه‌وشێروان موسته‌فا سه‌ركرده‌ی‌ دیارو به‌رجه‌سته‌ی‌ گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌، به‌ناوی‌ خۆم‌و تێكڕای‌ سه‌ركرایه‌تیی‌و ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشییتان لـێ‌ ده‌كه‌م‌و هاوبه‌شی خه‌م‌و په‌ژاره‌تانین‌و، له‌خوای‌ میهره‌بان داوكارین جێگای‌ به‌هه‌شت بێت‌و، ئارامیی‌و ئۆخژنیش به‌ئێوه‌ ببه‌خشێ‌.
    بێگومان كۆچی دوایی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م ئان‌و ساته‌دا كه‌لێنێكی‌ گه‌وره‌ به‌جێ‌ ده‌هێڵێ‌‌و، هیوادارم هه‌موولایه‌ك به‌گیانی‌ به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌وه‌ بتوانین ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌و گه‌له‌كه‌مان دڵخۆش‌و ئاسووده‌ بكه‌ین.
هه‌موومان هی خواین‌و هه‌ربۆلای‌ ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌

                        برای‌ دڵسۆزتـان: عـه‌لـی‌ بـاپـیـر
                               19/5/2017ز
                                  هه‌ولێر

7710 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2017

بابەتی زیاتر