په‌یام
به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه باڵۆنێكی یاری منداڵان له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی شاری كه‌لار وه‌رده‌گه‌ڕێت و، گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ههڵـگورد محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه‌كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان چوار بۆ شه‌ش ساڵه، هاوكات منداڵێكی دیكه برینداربووه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كراوه.
1242 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2017