Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌شدی شه‌عبی‌، ئازادكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وانی‌ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ ڕاگه‌یاند


په‌یام:

شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه‌كانی‌ موسڵ به‌رده‌وامه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرٍِۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی‌، ئازادكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وانی‌ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ ڕاگه‌یاند.
هادی عامری، فه‌رمانده‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبی‌ ئاشكرایكرد، ئۆپه‌راسیۆنێكیان به‌ناوی‌ موحه‌ممه‌د رسول الله بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ‌ ده‌ستپێكردووه‌و له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، توانیویانه‌ ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وان له‌ چه‌كدارانی‌ داعش بگرنه‌وه‌.
ڕونیشیكرده‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆن بۆ ئازادكردنی‌ ناوچه‌ی‌ دیكه‌ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و به‌منزیكانه‌ش هێرشی نوێ به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
ناحیه‌ی‌ قه‌یره‌وان له‌خۆرئاوای‌ موسڵ بایه‌خێكی ستراتیژیی هه‌یه‌و چه‌ندین گوند له‌خۆده‌گرێ كه‌ ڕێگه‌ی‌ جموجوڵی چه‌كدارانی‌ داعش‌و گه‌یاندنی كۆمه‌ك‌و تفاقی سه‌ربازیین.

800 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2017

بابەتی زیاتر