داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌غدا.. په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌؛ خۆی‌ بۆ كاری‌ حزبی‌ یه‌كلاكرده‌وه‌


په‌یام:
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی‌ كه‌ پێشتر سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ئه‌و حیزبه‌ بوو، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌ندامێتیی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند "له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆدا خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌، نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی‌ "هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ فراكسیۆنی‌ زه‌رد ڕوون نییه‌".
خه‌سره‌و گۆران پێشتر سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتبوو له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ڵام له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا ئه‌و پۆسته‌ درا به‌ عه‌ره‌فات كه‌ره‌می‌ ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنه‌كه‌.
هه‌ر له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقیشدا، سه‌لیم جبووری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ زۆریی‌ رێژه‌ی‌ ئاماده‌نه‌بوونی‌ له‌ دانیشتنه‌كان محه‌مه‌د تائی‌ په‌رله‌مانتاری‌ سه‌ربه‌خۆ، مافی‌ ئه‌ندامێتیی‌ لێده‌سه‌ندرێته‌وه‌.

1101 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2017

بابەتی زیاتر