داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری زیندانی كردنی بۆ میسی ده‌ركرد

دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری ده‌ركرد بۆ زیندانی كردنی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هۆی كه‌یسی خۆدزینه‌وه‌ی له‌ باج بۆ ماوه‌ی 21 مانگ و تانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌ بڕیاری دادگا ره‌تكرده‌وه‌.
پاش تۆمه‌تباركردنیان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ، باوكی ئه‌و یاریزانه‌، دادگا بڕیاری ده‌ركرد به‌ سه‌پاندنی زیندانی به‌سه‌ریامیسی و خۆرخی میسی  بۆ ماوه‌ی 21 مانگ، دوای تانه‌دان له‌ بڕیاره‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی دادگا بڕیاره‌كه‌ی ده‌كرد و تانه‌دان له‌ بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
به‌ پێی بڕیاری دادگای ئیسپانیا میسی بۆ ماوه‌ی 21 مانگ زیندانی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها باوكی سزاكه‌ی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ بۆ 15 بۆ 16 مانگ.
به‌ پێی یاسای ئیسپانیا هه‌ر كه‌سێك له‌ خوار 24 مانگ كه‌متر سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێت ده‌توانێت به‌ سزای ماددی چاره‌سه‌ر بكرێت.

2423 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2017

بابەتی زیاتر