داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

موسڵ .. ٨ هەزارو ٥٦٢ ئاوارە گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان

په‌یام

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، جاسم محەمەد جاف: "٨ هەزارو ٥٦٢ ئاوارە گەڕاونەتەوە مووسڵ".

وه‌زیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، جاسم محەمەد جاف رایگەیاند كە لە میانی سێ‌ رۆژی رابردوودا، ٨ هەزارو ٥٦٢ ئاوارە گەڕاونەتەوە بەشی راستی مووسڵ و باشووری پارێزگای نەینەوا.

لە بەیاننامەیەكدا، جاسم محەمەد جاف ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی سێ‌ رۆژی رابردوودا، ٨ هەزارو ٥٦٢ ئاوارە لە كەمپەكانی باشوور و رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری، گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە بەشی راستی مووسڵ و ناحیەكانی گەیارە و حەمام عەلیل باشووری پارێزگای نەینەوا.

هاوكات لە بەرامبەر گەڕانەوەی ئاوارەكان، ئاوارەبوونی مەدەنی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بەردەوامە.

لەمبارەیەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازمی یەك نایف زوبێدی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە ٥٠٠ مەدەنی لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهیشتووە و ئاوارە بوون.

نایف زوبێدی گوتیشی: "ئەو مەدەنییانە بە هۆی بەردەوامی شەڕو پێكدادانەكانی نێوان گرووپەكانی حەشدی شەعبی و داعش لە گوندەكانی باكووری رۆژهەڵاتی قەزای بەعاج رۆژئاوای شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا ئاوارە بوون و توانیویانە خۆیان بگەیەننە ناحیەی قەیرەوان".


661 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2017

بابەتی زیاتر