Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆتی بۆ دوایین جار درێسی رۆما لەبەردەکات

په‌یام؛وه‌رزش

کاپتنی یانەی رۆمای ئیتاڵی، فرانچێسکۆ تۆتی بۆ دوایین جار درێسی یانەکە لەبەردەکات.

کاپتنی یانەی رۆمای ئیتاڵی، فرانچێسکۆ تۆتی بۆ دوایین جار درێسی یانەکە لە یارییەکەیاندا بەرامبەر یانەی جێنەوا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئایار ئەنجامبدرێت، لەبەردەکات.
فراچێسکۆ تۆتی لە ئەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاندووە ''بۆ دوایین جار درێسی یانەکەم لە یاریی نێوان رۆما-جێنەوادا لەبەردەکەم. مەحاڵە بتوانم گوزارشت لەوە بکەم کە ئەو رەنگانە چی دەگەیەنن بۆ من. خۆشەویستیم بۆ تۆپی پێ هەرگیز کۆتایی نایەت. تۆپی پێ بۆ من ئارەزووە. ئارەزوویەکی ئەوەندە قووڵە کە ناتوانم بێ تۆپی پێ بیر لە ژیان بکەمەوە. ئامادەم بۆ سەرکێشییەکی نوێ لە رۆژی دووشەممەوە''.

چاوەڕوان دەکرێت دوای وازهێنانی وەک یاریزان، تۆتی پەیوەندیی بە دەستەی راهێنەریی یانەکەیەوە بکات و لەوێ بەردەوامی بە کارەکەی بدات.

تۆتی تەمەن ٤٠ ساڵ کە لە ساڵی ١٩٩٢دا لە یانەی رۆما ژیانی پیشەگەریی تۆپی پێی دەستپێکرد، لە ٧٨٤ یارییدا لەگەڵ یانەکەیدا ٣٠٦ گۆڵی تۆمارکردووە و بووەتە یاریزانی ئەفسانەیی یانەی رۆما.

1035 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2017

بابەتی زیاتر