داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوپای عێراق داوا له‌ دانیشتوانی مووسڵی كۆن ده‌كات ناوچه‌كانیان جێبهێڵن

په‌یام

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، داوای له‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ كرد كه‌ هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعش دان به‌ زووترین كات ناوچه‌كانیان جێبهێڵن.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه‌ كه‌ هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعش دان، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا داوای له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی زه‌نجه‌بیلی، ته‌ندروستی یه‌ك و شیفا، هه‌روه‌ها مووسڵی كۆن كردوه‌ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌كه‌. 
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌  بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتیان هیچ زیانێكیان پێ نه‌گات و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه‌بچێت پێویسته‌ به‌ په‌له‌ ماڵه‌كانیان جێبهێڵن و روو بكه‌نه‌ ئه‌و ده‌رچه‌ ئارامانه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ رزگاركردنیان كراوه‌نه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها پاسه‌وان و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تتان بۆ ته‌رخان كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌تان بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كان. 


688 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2017

بابەتی زیاتر