داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

توێژینه‌وه‌یه‌ك گۆشتی سور به‌هۆكاری توشبوونی هه‌شت نه‌خۆشی ناوده‌بات

په‌یام

تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكی‌ هۆشداری‌ ده‌دات له‌زیاد به‌كارهێنانی‌ گۆشتی‌ سوورو به‌هۆكاری‌ تووش بوونی‌ هه‌شت نه‌خۆشی‌ ناویده‌بات.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 537 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 71 ساڵدا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زیاتر گۆشتی‌ سووریان خواردووه‌ له‌ سه‌دا 26 ئه‌گه‌ری‌ مردنیان زیاتره‌، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌متر گۆشتی‌ سووریان به‌كارهێناوه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا توێژه‌ران ئاشكرایانكردووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گۆشتی‌ په‌له‌وه‌رو ماسی‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ به‌گۆشتی‌ سپی ناسراوه‌، به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 25 كه‌متر تووشی‌ نه‌خۆشی‌ هۆكاره‌كانی‌ مردن ده‌بنه‌وه‌، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ گۆشتی‌ سوریان به‌كارهێناوه‌.
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ به‌كارهێنانی‌ گۆشتی‌ سوور زیاد له‌ڕێژه‌ی‌ پێویست ده‌بێته‌ هۆكاری‌ تووشبوونی‌ به‌كاربه‌ر به‌هه‌شت جۆر نه‌خۆشی‌، له‌وانه‌ شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی‌ دیكه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌ئێستادا به‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ مردن داده‌نرێن له‌جیهاندا.

5847 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2017

بابەتی زیاتر