داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: عێراق ناچێته‌ هاوپه‌یمانی هیچ وڵاتێكه‌وه‌ دژی وڵاتێكی تر

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ناچێتە بەرەی ئەو سیاسەتەوە کە ئەمەریکا پشتگری دەکات لە دژی ئێران و جەختی کردەوە عێراق رەتیدەکاتەوە بچێتە هاوپەیمانی وڵاتێکەوە لەدژی وڵاتێکی تر.

جەعفەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئەی بی سی) ئیسپانی لەمیانەی بەشداریکردنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە قوربانیانی توندوتیژی ڕەگەزایەتی و ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، جەختیکردەوە "عێراق پەیڕەوکردنی سیاسەتی هاوپەیمانی لە ناوچەکەدا ڕەتدەکاتەوە".

ئەو لێدوانەی جەعفەری لە وەڵامی پرسیارێکدا هات، سەبارەت بە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە دژی ئێران لە ناوچەکەدا، کە بزانرێت ئایا عێراق بەشداری تێدا دەکات.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا جەعفەری جەختیکردەوە، عێراق بە سنورێکی هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری لەگەڵ ئێراندا هاوبەشی هەیە، کە دیارە ئەوە سەرەڕای پەیوەندی و نزیکایەتی کۆمەڵایەتیش.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە، تائێستا ئێران هێرشی نەکردووەتە سەر عێراق و یەک بست خاکی وڵاتەکەیی داگیر نەکردووە، بەڵام تورکیای هاوسێ لە قوڵایی ١١٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا عێراق بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە.

لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، عێراق دەوڵەتێکی هاوچەرخ و خاوەن شارستانییە و شوێن سیاسیەتی رەش و سپی ناکەوێت سەبارەت بە بابەتە جیاجیاکان.

761 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2017

بابەتی زیاتر