داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی‌ داعشدا زیاتر له‌ سێ هه‌زار هاووڵاتی له‌ عێراق‌و سوریا كوشتووه‌

هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی‌ داعشدا زیاتر له‌ سێ هه‌زار هاووڵاتی له‌ عێراق‌و سوریا كوشتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌: له‌وكاته‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی 2014 ئه‌مریكا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش له‌ عێراق‌و سوریا ده‌ستپێكردووه‌ لانیكه‌م 3100 هاووڵاتی كوژراون.
نیویۆرك تایمز ڕایشیگه‌یاندووه‌: سوپای‌ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌ڵێ كاتێك ئاشكرای ده‌كات كه‌ ته‌نها 352 هاووڵاتی له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر داعش له‌ عێراق‌و سوریا كوژراون.
لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕێكخراوی (ئیروۆرز)ی ناحكومیی كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌ ‌و زانیاری له‌باره‌ی‌ قوربانییانی مه‌ده‌نیی شه‌ڕ كۆده‌كاته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی‌ قوربانییانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان هه‌شت هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا بڵاویده‌كاته‌وه‌.
ئیرۆورز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ژماره‌یی‌ قوربانییانی مه‌ده‌نیی له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2017 به‌ به‌راورد به‌ ڕابردوو بۆ ئاستێكی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌.


550 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2017

بابەتی زیاتر