داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌به‌شی راستی موسڵ روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه‌


به‌رپرسێكی دژه‌تیرۆری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت" به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌رێنماییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، پێشڕه‌وی هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌به‌شی راستی موسڵ روبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه‌.

نه‌قیب نه‌سیر ئه‌للامی ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" هێشتا به‌ هه‌زاره‌ها كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌كانی مووسڵی كۆن گیریان خواردووه‌ و زانیارییمان هه‌یه‌ كه‌ داعش رێگه‌یان پێ نادات له‌ ماڵه‌كانیان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌ڵبێن به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێره‌وی ئارامیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ ده‌توانن به‌ سه‌لامه‌تی لێوه‌ی هه‌ڵبێن و خۆیان رزگار بكه‌ن".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق ئاشكراشیكرد" مانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا له‌ئێستادا به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی له‌ به‌رده‌م پێشڕه‌ویی هێزه‌ عێراقییه‌كان دروست كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی چه‌كدارو قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش له‌ناو خانووی مه‌ده‌نییه‌كان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن بۆیه‌ ناتوانرێت له‌به‌ر گیانی مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌و خانووانه‌ بۆردومان بكرێن".

وته‌كانی نه‌سیر ئه‌للامی له‌كاتێكدایه‌ رۆژی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق به‌ هه‌زاره‌ها بڵاوكراوه‌یان بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی، زه‌نجیلی، شیفا، ته‌ندروستی و ناوچه‌ی مووسڵی كۆن فرێدابووه‌ خواره‌وه‌ و داوایان لێكردبوون كه‌ ده‌توانن له‌و رێره‌وه‌ ئارامانه‌وه‌ هه‌ڵبێن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دیاریان كردووه‌.


477 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2017

بابەتی زیاتر