داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەغدا ١١ کەس کوژران


پەیام: 

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدای پایته‌خت كوژران و برینداربوونی نزیكه‌ی 60 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌، هاوكات رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند.
به‌پێی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌غدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌و نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر روویداوه‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی له‌ ده‌وروبه‌ری كافتریاو شوێنه‌كانی فرۆشتنی سارده‌مه‌نی كردووه‌ته‌ ئامانج
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی به‌غدا خستوویانه‌ته‌ڕوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌، 12 كه‌س كوژراون و 46 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نزیك پردی شوهه‌دا له‌ نێوه‌ڕاستی به‌غدا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌هۆی بوونی مه‌ترسی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان و كرده‌وه‌ی خۆكۆژی، له‌ ئێستادا شاری به‌غدای پایته‌خت له‌ژێر جموجۆڵێكی چڕی ئه‌منی دایه‌و سه‌رجه‌م شه‌قام و وێستگه‌ گشتیه‌كانی شاره‌كه‌ بازگه‌و خاڵی پشكنینی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تێدا دانراوه‌ . 


528 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2017

بابەتی زیاتر