داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه‌ سنوری هاوبه‌شی سوریا و عیراق

پەیام: 
دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوندو ناحیه‌ له‌ میحوه‌ری خۆرئاوای موسڵ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه‌ سنوری هاوبه‌شی سوریا و عیراق.
هاوكات دوێنێ‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، به‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیی گه‌یشته‌ به‌ره‌ی‌ شه‌ڕ له‌ خۆرئاوای‌ موسڵ‌و له‌گه‌ڵ‌ فه‌رمانده‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی كۆبووه‌وه‌.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، عه‌بادی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپاو حه‌شدی‌ شه‌عبیی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنوری هاوبه‌شی عیراق و سوریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیشیان بۆ كێوماڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌ركی پاراستنی سنوره‌كان و كێوماڵكردنی سنوره‌كانی خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی شه‌عبی. 
هاوكات هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سنوری موسڵ به‌ ئاراسته‌ی قه‌زای قائیم له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێده‌كات.

528 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2017

بابەتی زیاتر