Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دڵه‌ڕاوكێی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دوایین پێشهاته‌كانی گرتنه‌وه‌ی‌ موسڵ زیاتر ده‌بێت


(نیكی هیلی) باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ دۆخی مافی مرۆڤ‌و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی موسڵ نیگه‌رانه‌ و هه‌رچیشی له‌ده‌ستی بێت بۆ پاراستنیان ئه‌نجامی ده‌دات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ (لیز گراندی) هه‌ماهه‌نگكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ مرۆیی ڕایگه‌یاند: له‌ قۆناغی كۆتایی گرتنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی موسڵ نزیكه‌ی‌ 200 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌.

ئه‌و  به‌رپرسه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر زاری‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ له‌ موسڵ هه‌ڵدێن ئاماژه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك‌و ئاوی خواردنه‌وه‌ ‌و چاره‌سه‌ر پزیشكیی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌رنامه‌ی‌ خۆراكیی جیهانییشدا هاتووه‌: دۆخی به‌شی خۆرئاوای‌ موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت. 

748 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2017

بابەتی زیاتر