داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌رۆكی لیژنه‌ی داماڵینی‌ چه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ عێراق سپێردرا

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌رۆكی لیژنه‌ی داماڵینی‌ چه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ عێراق سپێردرا و، ئه‌وه‌شی به‌ ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ وه‌سف كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند "له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ داماڵینی‌ چه‌ك له‌و ڕێكخراوه‌ دراوه‌ته‌ عێراق".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمكاری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی‌ رابردوو دراوه‌".
بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی‌ رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌و پۆسته‌ ده‌درێته‌ عێراق و، له‌و ڕوووه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ سیاسیی‌ گرنگ وه‌سف كردووه‌.
رایشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌و پۆسته‌ كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ڕۆڵی زیاتری عێراق له‌ ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا".
لیژنه‌ی داماڵینی‌ چه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ركی‌ چاودێریكرنی پرسی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ له‌ جیهان و، داماڵینی‌ چه‌ك له‌و هێزانه‌ی‌ بڕیاری‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.


1034 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2017

بابەتی زیاتر