داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نەینەوا.. حەشدی شەعبی قەزای بەعاجی كۆنتڕۆڵكردەوە

 

ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، حەشدی شەعبی بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق، قەزای بەعاج رۆژئاوای شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوای كۆنتڕۆڵكردەوە.

"بەیانی ئەمڕۆ  ٥٠٠ چەكداری حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر دەروازەی باشووری قەزای بەعاج و، بەر لە هێرشەكەكە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، داعشیان لەناو قەزاكە بۆردومان كرد".

قەزای بەعاج دەكەوێتە رۆژئاوای شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا كە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا.

هاوكات گرووپەكانی دیكەی حەشدی شەعبی هێرشیانكردە سەر گوند و بنكەی تەل سەفۆك كە هاوسنوورە لەگەڵ سووریا و داعش بۆ گواستنەوە و گەیانی پشتیوانی لە نێوان مووسڵ و سووریا بەكاری دەهێنا.

 "حەشدی شەعبی گوندەكانی، جابرییە، قەبر هاجەری باكوور، سەهریج و سەیحەت سەقەڕ رۆژئاوای قەزای بەعاج-یان كۆنتڕۆڵكردەوە".

 

630 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2017

بابەتی زیاتر