داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای‌ فیدراڵی‌ بانگهێشتی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ده‌كات



په‌یام ـ 
دادگای‌ فیدراڵی‌، له‌سه‌ر سكاڵای‌ هه‌ر چوار فراكسیۆنی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتوو، له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ بانگهێشتی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ ده‌كات.

دادگای‌ فیدراڵی‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ ئه‌وچوار فراكسیۆنه‌ ئه‌نجامدا كه‌ تایبه‌تبوو به‌ پرسی‌ بودجه‌و ده‌ستنیشانكردنی‌ لایه‌نی‌ كه‌مته‌رخه‌م له‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2017.
زانا ڕۆستایی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادگای‌ فیدراڵی‌ بڕیاریداوه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بانگهێشتی‌ دادگاكه‌ بكرێت به‌ئامانجی رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاری‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ یاسای‌ بودجه‌.

فراكسیۆنه‌كانی‌‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، 9ی‌ ئایاری‌ رابردوو، رایانگه‌یاند، داوای‌ یاساییان له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ تۆماركردووه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2017
تائێستا حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ پابه‌ندییه‌كی‌ خۆی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2017 ڕانه‌گه‌یاندووه‌و له‌هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه‌.


1791 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2017

بابەتی زیاتر