داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراق به‌ 7 ساڵ زیندانی سزادرا


په‌یام ـ 


دادگای تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌، سزای‌ حه‌وت ساڵ زیندانیی‌ به‌سه‌ر وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراقدا سه‌پاند و، بڕیاریشیدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سامانه‌كه‌یدا بگیرێت.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد "دادگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌ بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ بۆ رافع عیساوی وه‌زیری پێشووتری دارایی عێراق ده‌ركردووه‌".
بڕیاره‌كه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی ناوبراو و، به‌پێی مادده‌ی 340ی یاسای سزادانانی عێراق بووه‌، كه‌ به‌و پێیه‌ بێت ناوبراو زیانی به‌ سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ گه‌یاندووه‌.

سزادانی‌ رافع عیساوی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی بانكی رافیده‌ین و كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنانی باڵه‌خانه‌ی لقی عه‌قه‌به‌ی‌ بانكی رافیده‌ین بووه‌.
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگاشدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و پشكنین بۆ ناوبراو ده‌رچووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سامانه‌ گواستراوه‌ و ناگواستراوه‌كانی.
له‌ هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی دارایی مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی‌ دادگاوه‌ داوای قه‌ره‌بوو له‌ ناوبراو بكات.


1096 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2017

بابەتی زیاتر