داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی عێراق دژایه‌تی خۆی بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یاند

په‌یام

حكومه‌تی‌ عێراق دژایه‌تیی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: دژی‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

سه‌عد حه‌دیسی‌، وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی‌ به‌غدای‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێم ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند "ده‌بێت هه‌موو عێراقییه‌كان پێكه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ وڵاته‌كه‌ بده‌ن و، نابێت هیچ لایه‌نێك بڕیاری‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌وانی‌ دیكه‌ بدات".
وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ رایشیگه‌یاندووه‌ "حكومه‌تی‌ به‌غدا دژی‌ هه‌ر هه‌وڵێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق".
سه‌عد حه‌دیسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌غدا به‌پێی‌ ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كات، بۆیه‌ هه‌ر بڕیارێكیش له‌باره‌ی‌ چاره‌نووسی‌ عێراقه‌وه‌ بدرێت، ده‌بێت ده‌قێكی‌ ده‌ستووری‌ و یاسایی‌ بۆ پشتگیریكردنی‌ هه‌بێت".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دیاریكردنی‌ رۆژی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نێوان بارزانی‌ و به‌شێك له‌ حیزبه‌كان، كاردانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ وڵاتانی‌ زلهێز و راوسێشی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌ و، سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كان به‌ ئاراسته‌ی‌ پشتگیریكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق و دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆمن.


2335 جار خوێندراوەتەوە
09/06/2017

بابەتی زیاتر