داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بۆنۆچی بچێته‌ ڕیزه‌كانی چێڵسی

په‌یام؛وه‌رزش

بریكاره‌كه‌ی‌ لیۆناردۆ بۆنۆچی ده‌گاته‌ له‌نده‌ن و پرسی په‌یوه‌ندیكردنی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌یانه‌ی‌ چێڵسی و پێكهاته‌كه‌ی‌ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كات.
پێشگه‌ی‌ سكای‌ سپۆرتی‌ به‌ریتانی بلاَویكرده‌وه‌ ئه‌لیساندرۆ لۆچی بریكاری‌ بۆنۆچی گه‌یشتۆته‌ له‌نده‌ن تائه‌وه‌ی‌ پرسی بۆنۆچی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌چێڵسیه‌وه‌ یه‌كلابكه‌نه‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا ئه‌و یانه‌ له‌نده‌نیه‌ گرێبه‌ستێكی‌ به‌بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی خانمه‌ پیره‌كه‌ كردوه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربونی‌ له‌به‌رگریكاره‌كه‌ی‌.
بۆنۆچی كه‌له‌وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ هه‌ردو نازناوی‌ خولی ئیتاڵی و جامی‌ ئیتاڵیای‌ له‌گه‌ڵ یۆڤی‌ برده‌وه‌و پله‌ی‌ دوه‌می‌ چامپیۆنس لیگیشیان ده‌سته‌به‌ركرد، له‌ریزی‌ یه‌كێك له‌باشترین به‌رگریكاره‌كانی‌ جیهاندایه‌ پێش له‌لایه‌ن كۆنتیه‌وه‌ هێنرایه‌ یۆڤانتۆس و له‌ئێستاشدا به‌گرێبه‌ستێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یۆڤی په‌یوه‌سته‌ تاهاوینی‌ 2021 به‌بێ ره‌زامه‌ندی یانه‌كه‌شی ناتوانێت یانه‌كه‌ی‌ به‌جێبهێڵێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ بۆنۆچی ته‌ئكید له‌به‌رده‌وامبونی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


563 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2017

بابەتی زیاتر