داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نادال گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی‌ رۆلان گارۆس

په‌یام؛وه‌رزش

رافایل نادالی ئیسپانی بۆ ده‌یه‌مین جار له‌مێژوویدا خۆی‌ گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتی‌ رۆلان گارۆس كه‌له‌كۆی‌ گه‌یشتنه‌كانی‌ پێشوی‌ به‌یاریی كۆتایی هیچ شكستێكی‌ به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌و توانیویه‌تی‌ له‌سه‌رجه‌میاندا پاڵه‌وانه‌تیه‌كان به‌رێته‌وه‌.
له‌دووه‌م یاریی نیوه‌ی‌ كۆتایی رۆلان گارۆس نادالی ئیسپانی چواره‌می‌ جیهان رووبه‌روی‌ دۆمه‌نیك تیمی‌ نه‌مسایی بۆوه‌، نادال له‌م یاریه‌دا ئاستێكی‌ به‌رزی‌ پێشكه‌شكردو به‌بێ هیچ ده‌رفه‌تدانێك به‌ركابه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ئاسانی‌ و به‌ئه‌نجامی‌ سێكۆمه‌ڵه‌ی‌ بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی‌ تۆماركردو بۆ ده‌یه‌مجار له‌مێژوویدا گه‌یشته‌ یاریی كۆتایی.
نادال هه‌ر سێكۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ به‌ئه‌نجامه‌كانی‌ 6-3 و 6-4 و 6-0 برده‌وه‌و له‌یاریی كۆتایش رووبه‌روی‌ ڤاڤرینكای‌ سویسری ده‌بێته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ نادال خاوه‌نی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌ییه‌ له‌ده‌ستبه‌ركردنی‌ رۆلان گارۆس كه‌نۆ جار له‌مێژوویدا نازناوه‌كه‌ی‌ بردۆته‌وه‌.

749 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2017

بابەتی زیاتر