داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پلانی زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌ڕێژێت

په‌یام

كه‌ریم حه‌تاب بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت دوای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ كێڵـگه‌ی نه‌وتی له‌حیس له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای به‌سره‌ ئاشكرایكرد، پلانیان داناوه‌ له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵـگه‌ی نه‌وتی له‌حیس بۆ 120 هه‌زار به‌رمیلی‌ ڕۆژانه‌ زیاد بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كێڵـگه‌ی له‌حیس به‌ یه‌كێك له‌و كێڵـگه‌ نه‌وتیانه‌ داده‌نرێت كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانییه‌وه‌ كاری پێشخستنی بۆ كراوه‌ و به‌ڕێوه‌ده‌برێت، وتیشی‌ ڕۆژانه‌ له‌و كێڵـگه‌ نه‌وتیه‌دا 35 ملیۆن پێی سێجا غاز به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه‌ بۆ پێدانی وزه‌ی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت.
كێڵـگه‌ی نه‌وتی له‌حیس له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی به‌سره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له‌ئێستادا ڕۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ لێ‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.


493 جار خوێندراوەتەوە
10/06/2017

بابەتی زیاتر