ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 45 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به 48 دۆلار و 24 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات وه‌ستانی هیڵی بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌نه‌یجیریا كوژمێكی دایه نرخی نه‌وت له‌كۆتایی هه‌فته‌دا و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌نداوه و له‌سه‌دا 4 به‌های له‌ده‌ستدا.
خاوی برێنت 29 سه‌نت به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركرد به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشه 48 دۆلار و 15 سه‌نت هاوكات خاوی ئه‌مریكیش 19 سه‌نتی زیادكرد و گه‌یشته 45 دۆلار و 83 سه‌نت.
پێشتر خاوی ئه‌مریكی و برێنیت به‌هۆی فشاری بهربزونهوهی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا و كێشه‌كانی كه‌نداوه‌وه له‌سه‌دا 4ی به‌های خۆی له‌ده‌ستدا, ئه‌و دابه‌زینه له‌كاتێكدابوو كه ئۆپیك تائازاری 2018 ڕێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌سه‌ندكرد.
594 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2017