داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌فته‌ی رابردوو ٦.٤ ملیۆن به‌رمیل له‌ نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا كه‌می كردووه‌


هه‌فته‌ی رابردوو ٦.٤ ملیۆن به‌رمیل له‌ نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا كه‌می كردووه‌و له‌ماوه‌ی ٨ هه‌فته‌دا به‌رده‌وام روو له‌ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رێتی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی خاوی بازرگانی عه‌مباركراو له‌ ولاَته‌كه‌یاندا ٦.٤ ملیۆن به‌رمیل واته‌ (له‌سه‌دا ١.٢) كه‌می كردووه‌و گه‌یشتۆته‌509 و پۆینت 9 به‌رمیل, ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو چاوه‌ڕوانده‌كرا نه‌وتی‌ عه‌مباركراو به‌بڕی ٢.٥ ملیۆن كه‌مبكات.

ئه‌م كه‌مبونه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ "هه‌فته‌ی پێشووتریش نه‌وته‌ عه‌مبار كراوه‌كان ٤.٤ ملیۆن به‌رمیلی به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوو, به‌و شێوه‌یه‌ نه‌وتی خامی بازرگانی عه‌مبار كراو له‌ ٨ هه‌فته‌دا به‌رده‌وام روو له‌كه‌م بوونه‌".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ نه‌وتی عه‌مبار كراوی ستراتیژی كه‌ داخل به‌ عه‌مباری نه‌وتی خامی بازرگانی نه‌كراوه‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل(له‌سه‌دا٠.١) كه‌می كردووه‌و گه‌یشتۆته‌ ٦٨٦.٧ ملیۆن به‌رمیل.


531 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2017

بابەتی زیاتر