داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

عه‌بادی: به‌مزوانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ویجه‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێده‌كات



په‌یام ـ 
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زاكانی‌ حه‌ویجه‌ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێده‌كات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند:"ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌ داخراون كه‌ چه‌كدارانی‌ داعش پێشتر لێیه‌وه‌ ده‌هاتنه‌ نێو عێراق، به‌ وته‌ی‌ عه‌بادی‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ حكومه‌ته‌كانی‌ پێشوودا كۆنترۆڵ نه‌كرابوون".

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقیشه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌:"به‌منزیكانه‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ قه‌زاكانی‌ حه‌ویجه‌ له‌ كه‌ركووك و ته‌لعه‌فه‌ر له‌ ڕۆژئاوای‌ مووسڵ ده‌ستپێده‌كات".
عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "هێزه‌ عێراقییه‌كان ته‌واوی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ عێراق ده‌پارێزن، به‌ڵام ناچنه‌ خاكی‌ هیچ وڵاتێكه‌وه‌".
له‌ دوای‌ شاری‌ مووسڵ، قه‌زاكانی‌ حه‌ویجه‌ و ته‌لعه‌فه‌ر دوایین دوو پێگه‌ی‌ مه‌ترسیداری‌ داعشن له‌ عێراق كه‌ هێشتا كۆنترۆڵنه‌كراونه‌ته‌وه‌، پێناچێت هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداریی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ئازادكردنه‌وه‌یاندا بكات.


1130 جار خوێندراوەتەوە
11/06/2017

بابەتی زیاتر