داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

١٦ مەدەنی لە باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن کوژران

 

چالاكوانی مەدەنی، لوقمان عومەر تائی رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانی ئاسمانی، ١٦ مەدەنی لە باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن کوژران.

لوقمان عومەر تائی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "فڕۆكەیەكی جەنگی نەناسراو، خانوویەكی لە گەڕەكی شیفا باكووری ناوچەی مووسڵی كۆن بۆردومان كە بە هۆیەوە ١٦ مەدەنی کوژران".

چالاكوانەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ١٦ مەدەنییەكە كەوتوونەتە ژێر داروبەردی خانووە رووخاكەوە و تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك هەوڵەكانیان بۆ دەرهێنانی ئەو مەدەنییانە نەخستووەتە گەڕ.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، هێشتا ژمارەیەكی زۆری مەدەنی بە هۆی ئەوەی داعش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دەهێنێت دەكوژرێن و تەرمەكانیان یان لە ناو باخچەی ماڵەكان یان مزگەوتەكاندا بەخاك دەسپێردرێن.

لە كۆتایی قسەكانیدا، لوقمان عومەر تائی گوتی: "داعش هیچ باكی لەوە نییە كە خەڵكی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێێن بۆیە گرنگە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەكان زۆر بە وردی مامەڵە لەگەڵ شەڕەكانیان دژبە داعش بكەن و هەروەها پێویستە بۆردومانی ئاسمانی و مووشەكی بۆ سەر ناوچەی مووسڵی كۆن رابگرن بۆ ئەوەی خەڵكی مەدەنی نەبنە قوربانی".


724 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2017

بابەتی زیاتر