داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بە نرخترین یاریزانی جیهان نەیمارە



لەچوارچێوەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ئەنجامدراون و هەریەک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا: ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسایان گرتووەتەوە، گرانترین یاریزان لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا، بە بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ، نەیماری یاریزانی بارسێلۆنا بوو.


لەچوارچێوەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی ئەنجامدراون و هەریەک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا: ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسایان گرتووەتەوە، گرانترین یاریزان لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا، بە بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ، نەیماری یاریزانی بارسێلۆنا بوو.

بەپێی راپۆرتی ''گرانترین یاریزانەکان تامانگی حوزەیرانی ٢٠١٧'' کە لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانەوە ئامادەکراوە، گرانترین ئەو یاریزانانە دیارییکراوە کە لە هەریەک لە پێنج خولە گەورەکەی تۆپی پێی ئەورووپا: ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا یاریی دەکەن.

ناوەندەکە بەلەبەرچاوگرتنی هەریەک لە تەمەنی یاریزانەکە، ئەو ماوەیەی تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ماوەتەوە، پێگە، ئەو ئەدایەی لەیانەکە نیشانیداوە، ئەو ئەدایەی لە هەڵبژاردەکەی نیشانیداوە، نرخ و بەهای یاریزانەکانی دیارییکردووە و بەو پێیەش نەیماری بەرازیلی کە لە گواستنەوەی زستانەدا بەهای ٢٤٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یورۆی هەبوو، بۆ ٢١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار دابەزی. بەڵام هێشتاش بە بەهاترین یاریزانە لەسەر ئاستی جیهان.

هاوکات کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە بەهای ١١٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یورۆ لەپێگەی حەوتەمەوە بۆ پێگەی ١١یەم، دابەزی.

لیستی بە بەهاترین ١٥ یاریزان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەم جۆرەیە:

١. نەیمار (بارسێلۆنا) ٢١٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ

٢. دێلێ ئالی (تۆتنهام) ١٥٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار یورۆ

٣. هاری کەین (تۆتنهام) ١٥٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار یورۆ

٤. لیۆنێل میسی (بارسێلۆنا) ١٥١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ

٥. ئەنتۆنی گریزمان (ئەتلەتیکۆ مەدرید) ١٥٠ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ

٦. لویس سوارێز (بارسێلۆنا) ١٤٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یورۆ

٧. پاوڵ پۆگبا (مانچستەر یونایتد) ١٣٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ

٨. گۆنزالۆ هیگواین (یوڤێنتوس) ١٢٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یورۆ

٩. ئێدن هازارد (چێڵسی) ١١٧ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یورۆ

١٠. پاوڵۆ دیبالا (یوڤێنتوس) ١١٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ

١١. کریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریاڵ مەدرید) ١١٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یورۆ

١٢. کیڤن دی برۆین (مانچستەر سیتی) ١١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یورۆ

١٣. رۆمێلۆ لوکاکو (ئیڤەرتۆن) ١٠٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یورۆ

١٤. رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن) ١٠٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار یورۆ

١٥. رەحیم ستێرلینگ (مانچستەر سیتی) ٩٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یورۆ

631 جار خوێندراوەتەوە
12/06/2017

بابەتی زیاتر