داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ناڕێكیی له‌ نووستندا كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ئاستی زانستیی قوتابی داده‌نێت



توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای‌ كردووه‌ ناڕێكیی له‌ نووستندا كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ئاستی زانستیی قوتابیانی زانكۆ داده‌نێت.

توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ نووستن و ئاستی زانستیی قوتابی زانكۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (بریگهام) له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه‌.

توێژه‌ره‌وان بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ جۆر ‌و ڕێژه‌ی نووستنی 61 قوتابیان له‌ زانكۆی هارفارد تێبینی كردووه‌‌و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ جۆری نووستن كار له‌سه‌ر ئاستی زانكۆیی ده‌كات.

توێژه‌ره‌وان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ ناڕێك‌و پێكی له‌ نووستن‌و له‌خه‌وهه‌ستانی قوتابی زانكۆدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لاوازیی له‌ ئاستی زانستیی خوێندن‌و تاقیكردنه‌وه‌دا دروست ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ تا كه‌متر تیشكی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان‌و مۆبایل پێش نووستن لێت بدات جۆری خه‌وت باشتر ده‌بێت.


215 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2017

بابەتی زیاتر