داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هێشتا هه‌زارو 700 سه‌رباز له‌ قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ى سپایكه‌ر بێسه‌روشوێنن


ڕووانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایكه‌یاند: دوای سێ‌ ساڵ له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی‌ سپایكه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هێشتا هه‌زار و 700 سه‌رباز له‌ قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ بێسه‌روشوێنن.

ڕووانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕاپۆرتێكی‌ به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ‌ ساڵ به‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی سپایكه‌ر له‌ شاری‌ تكریتی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ "تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه‌ چاره‌نووسی هه‌زار و 700 سه‌رباز له‌ قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ دیاری بكات".
له‌ راپۆرته‌كه‌دا ڕووانگه‌ی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی‌ سپایكه‌ر هه‌زار و 700 كه‌س بێت و ڕایگه‌یاندووه‌ "ژماره‌كه‌ دوو هه‌زار و 50 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ تۆمار كراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نها 350 كه‌س له‌ قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌".

دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری تكریت، ڕێكخراوی‌ داعش له‌ 12ی‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2014 زیاتر له‌ دوو هه‌زار قوتابیی كۆلێژی ئاسمانیی له‌ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ده‌ستگیر كرد و به‌ كۆمه‌ڵ كولـله‌بارانی‌ كردن، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژیی‌ داعشه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا ئه‌نجامی‌ دابێت.

220 جار خوێندراوەتەوە
13/06/2017

بابەتی زیاتر